لە پارێزگای بەدلیسی باکوری کوردستان، 25 کەس بەهۆی بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرکران.
میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، لەسەر فەرمانی داواکاری گشتیی پارێزگای بەدلیس و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە ئەو کەسانە دەستگیرکراون.
دەشڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، لە هەڵمەتی دەستگیرکردنەکەدا چوونەتە سەر چەند ماڵێک لە شارۆچکەکانی تەتوان وخەڵاتی سەر بە پارێزگای بەدلیس 25 کەسیان دەستگیرکردووە، دەستگیرکردنی ئەو کەسانەش بەهۆی بەشداریکردنیان بووە لە ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز.
هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی هەڵکوتانی سەر ماڵی دەستگیرکراوەکان، ئەشکەنجەی ئەندامی خێزانی دەستگیرکراوەکانیان داوە.