ڕاستەوخۆ

لە ئەفغانستان قەدەغەکردنی خوێندن کچان دەبێتە هەمیشەیی

reset font size increase font size

قەدەغەکردنی خوێندنی کچان دوای قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی ئەفغانستان بۆ ماوەیەکی هەمیشەیی بەردەوامە لە وروژاندنی کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان.

ئیشەک، کە پلاتفۆرمی ژنان بۆ یەکسانییە لە تورکیا ڕایگەیاند: سیاسەتەکانی ڕژێمی تالیبان بەرامبەر بە ژنان گۆڕاوە بۆ ڕژێمێکی سیستماتیکی سەرکوتکەر، داوای کۆتاییهێنان بە هەوڵەکانی ئاساییکردنەوەی ئەم بارودۆخە لەلایەن ڕژێمی تالیبان دەکەین.

پلاتفۆرمی ئیشەک ڕایگەیاند: دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ٢٠٢١وە تالیبان هاتە سەر حوکم، بەشێوەیەکی کاریگەر کۆتایی بە خوێندنی کچان لە دوای قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەکاندا هێنراوە.

باسی لەوەش کردووەە: لەسەرەتادا ئەمە وەک شتێکی کاتی ڕاگەیەندرا. ڕژێمی تالیبان بانگەشەی ئەوەی کرد خوێندن دەستپێدەکاتەوە دوای ئەوەی بەپێی مەرجەکانی یاسای ئیسلامی و کلتوری ئەفغانستان هەموارکرایەوە، بەڵام ئەم مەرجانە هەرگیز هەموار نەکرانەوە و ڕژێمی تالیبان لە دواهەمین ڕاگەیەندراوی فەرمیدا دەڵێت: بەشێوەیەکی هەمیشەیی خوێندنی دوای قۆناغی سەرەتایی بۆ کچان قەدەغەکراوە.

بەپێی داتاکانی یونسکۆ، لەوەتەی تاڵیبان هاتووەتە سەر حوکم، نزیکەی ٢ ملیۆن و ٢٠٠هەزار کچ  بێبەشکراون لە مافی خوێندنی قۆناغی ناوەندنی و باڵا لە قوتابخانەکاندا.

ئیشەک ڕایگەیاند: هەموو ئەوانەی دان بە ڕژێمی تالیبان بە شێوەی ڕاستەخۆ یاخود ناڕاستەخۆ دادەنێن پێویستە واز لەم هەڵوێستەیان بهێنن، هەموو ئەو سازشانەی لەسەر ناوی یەکسانی و عەلمانییەت ئەنجامدەدرێن لە سەرەتادا زیان بە ژنان دەگەیەنن و دواتر بە هەموو کۆمەڵگا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.