ڕاستەوخۆ

لەماوەت 50 داری تەمەن جیاواز لە ڕەگەوە هەڵکەندران

reset font size increase font size

پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، لە سنوری ماوەت نزیکەی 50 داری تەمەن جیاواز لە ڕەگەوە هەڵکەندراون، و بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکەش دراوە. 

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سنوری گوندی ''کەڵاڵە و چیای ئاسۆس''، نزیکەی 50 داری تەمەن جیاواز لەجۆری دار بەڕوو بەڕەگەوە هەڵکەندراون وهیچ کەسێکیش لەو شوێنە نەبوون .    

گوتیشی، بە بڕیاری دادوەر فەرمان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە دراوە بە گوێرەی ماددەی 21 لە یاسای دارستان.

دەشڵێن، دارستانەکان موڵکى هەمووانە پێویستە لەسەر هەموو تاکێک بیان پارێزێت، بەڵام بەداخەوە هەندێک لە هاوڵاتیان دەبنە هۆى شێواندنى ژینگە و لەناوبردنى دارستانەکان .

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.