ڕاستەوخۆ

مووچەی بنەڕەتی زیاد دەکرێت و 80%ی دۆسیەکە یەکلاکراوەتەوە

reset font size increase font size

لیژنەی هەموارکردنەوەی پلەبەندیی مووچە لە عێراق، چەند سیناریۆیەکی نوێی بە مەبەستی چەسپاندنی دادپەروەری لە نێوان فەرمانبەران و باشترکردنی بژێوی خانەنشینان ئامادە کردووە.

هەنا ئەسەدی، سەرۆکی لیژنەی هەموارکردنەوەی پلەبەندیی مووچە و بریکاری وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە دیارترین پێشنیازەکانیان زیادکردنی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەرانە لە بەرامبەر کەمکردنەوەی دەرماڵەکاندا. ئامانجی ئەم هەنگاوە زامنکردنی دادپەروەرییە لە نێوان فەرمانبەرانی وەزارەتە جیاوازەکان، هاوکات کاریگەریی ئەرێنیشی لەسەر بڕی مووچەی خانەنشینی دەبێت کاتێک فەرمانبەر خزمەتەکەی تەواو دەکات.

کورتەی گرنگترین خاڵەکانی هەموارکردنەوەی مووچە:

یەکلاکردنەوەی 80%ی دۆسیەکە: دوای ئەوەی داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان و سێ سەرۆکایەتییەکە کراوە وردەکاریی پلەبەندیی مووچەکانیان بنێرن، ئێستا 80%ی دۆسیەکە یەکلاکراوەتەوە و ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن.

کۆدی فەرمانبەری و بنبڕکردنی دوو مووچەیی: لیژنەکە جەخت لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەی (کۆدی فەرمانبەری) دەکاتەوە؛ ئەم سیستەمە دەبێتە هۆی یەکلاکردنەوەی یەکجاریی کێشەی دوو مووچەیی و بنبڕکردنی ناوی وەهمی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

هەموارکردنی یاسا تایبەتەکان: جێبەجێکردنی پلەبەندییە نوێیەکە پێویستی بە هەموارکردنەوەی هەندێک یاسای تایبەت هەیە، وەک یاساکانی تایبەت بە خزمەتی زانکۆ و خزمەتی سەربازی، ئەوەش لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان سەرجەم سێکتەرەکاندا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.