ڕاستەوخۆ

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر بڕیارێکی نوێ لەسەر دابەشکردنی بەنزین دەردەکات

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕێنماییەکی نوێی بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی دابەشکردنی سووتەمەنی ڕاگەیاند؛ بەپێی بڕیارەکە، لەمەودوا لە بەنزینخانە حکومییەکاندا بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک بڕی 50 لیتر بەنزین بە نرخی 750 دینار بۆ هەر لیترێک دابین دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم بەنزینخانە حکومییەکان پابەندی ئەم پشکە دیاریکراوە بن و بە تەواوی هاوکاری هاوڵاتییان بکەن.

 هاوکات هۆشداریی توند دراوەتە خاوەن بەنزینخانەکان کە هەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات و پابەندی دابینکردنی بڕی دیاریکراو نەبێت، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە و سزای توندی یاسایی دەبێتەوە و خۆی بەرپرسیار دەبێت لە دەرەنجامەکانی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.