ماوەیەکە ڕووخاندنی ئەو خانووانەی کە بە زیادەڕۆ دروستکراون، لە کەرکوک دەستیپێکردووە، بەڵام ڕووخاندنەکە هەمووان وەک یەک ناگرێتەوە.
بەشێک لە هاوڵاتیانی شارەکە، لیژنەی زیادەڕەوی لە پۆلیسی کەرکوک تۆمەتبار دەکەن بە وەرگرتنی بەرتیل لەبەرانبەر چاوپۆشیکردن لە بەشێک لە خانووە زیادەڕۆکان.
هاوڵاتییەک قسەی بۆ نووچە کردووە، ئەڵێ، کە لیژنەکە دێت، ئەتوانی بە چەندسەد دۆلارێک لەگەڵیان ڕێک بکەویت بۆ ئەوەی خانووەکەت نەڕوخێنن.