گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق له یه‌ك ڕۆژدا، 23 جار هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌وانه‌ی خۆیان به به‌ره‌ی مقاو‌مه‌ی ئیسلامی ده‌ناسێنن ده‌ڵێن، له 24 كاتژمێری ڕابردودا، 23 جار به موشه‌ك و درۆن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران له ڕۆژی 28ی مانگی دووی ئه‌مساڵ، گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه خۆیان به‌ره‌ی مقاوه‌مه ده‌ناسێنن بونه‌ته به‌شێك له جه‌نگه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه به موشه‌ك و درۆن به ئامانج ده‌گرن، له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌مریكا و ئیسرائیل بنكه و باره‌گاكانیان به ئامانج ده‌گرێت.