ئێوارەی ئەمڕۆ، له ڕووداوێكی هاتوچۆدا لهسهر ڕێگهی پێنجوێن - سهیدسادق مێرد منداڵێكی تهمهن 13 ساڵ گیانی له دهستدا، باوكیشی به خهستی برینداربووه.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشحانەی شەهید شەوکەت لە قەزای سەیدسادق بە نوچە تیڤی ڕاگەیاند، تەرمی منداڵەکە هێنراوەتە بەشی فریاکەوتن و ڕێکارە پزیشکییەکانی بۆ ئەنجامدراوە.
گوتیشی، باوکەکەش بە برینداری گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتن و پاش چارەسەری پزیشکی، بەهۆی سەختی برینەکەیهوه ڕەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراوه.
به گوێرهی زانیارییهكان، ڕوداوەکە لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیوتا پیکاپ ڕوویداوە.
نوچە تیڤی زانیویەتی، کوڕ و باوکە بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان ڕوویان لەکوێستانەکانی پێنجوێن کردبوو.