ڕاستەوخۆ

له‌ كۆیه‌ له‌ یه‌ك ڕۆژدا 14 حاڵه‌تی پێوه‌دان و گه‌ستن تۆماركراوه‌

reset font size increase font size

ته‌نها له‌ ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژدا 14 حاڵه‌تی پێوه‌دان و گه‌ستن تۆماركراوه‌ و سه‌رجه‌میان چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه‌. كه‌ 11 حاڵه‌تیان پێوه‌دانی دووپشك بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی كۆیه‌ بڵاویكرده‌وه‌، بە گوێره‌ی ئامارێکی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید دكتۆرخالید ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئه‌و حاڵه‌تانە تۆماركراون كه‌ 11 لەوانەش پێوه‌دانی دووپشك بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، دوو حاڵه‌تیان گه‌ستنی سه‌گ بووه‌ حاڵه‌تێكیشیان نه‌زانراوه‌، سەرجەم چارەخوازەکان چارەسەری پێویستیان بۆ کراو بە گوێره‌ی حاڵەتەکەیان ئه‌وه‌ش لە ڕێگه‌ی وەرگرتنی دەرزی دژە هاری سەگ و دەرزی دژە ژەهر، دواتر ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.