ڕاستەوخۆ

له‌ رۆژی زمانی دایكدا سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه‌

reset font size increase font size

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامیان بۆ رۆژی زمانی دایك بڵاوكرده‌وه‌، نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێ، كوردستان لانكه‌ی پێكه‌وه ژیانی زمانه‌ جیاوازه‌كانه‌.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شانازی دەکەن کە هەرێمی کوردستان لانکەی فرەیی و پێکەوەژیانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمانە جیاوازەکانە، دەشڵێت، پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی دەوڵەمەند و داهاتووی کوردستانە.

هاوكات، مەسرور بارزانی سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێی كوردستان رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان بە هەبوونی زمان و کولتووری جیاوازەوە دەوڵەمەندە و جێی شانازییە، کە هەموو پێکهاتەکانی کوردستان، ئازادانە بە زمانی دایکی خۆیان دەدوێن و دەخوێنن.

ده‌شڵێ، زمان بنەمایەکی گرنگ و سەرەکی بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانیمانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پابەندبوونی خۆی بە گرنگیدان بە زمانی کوردی و زمانی هەموو پێکهاتەکان دووپاتدەکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.