ڕاستەوخۆ

له‌ دایكبوانی 2008 و 2009 و 2010 بۆ تۆماری ده‌نگده‌ران زیاد ده‌كرێن

reset font size increase font size

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ دایكبوانی 2008 و 2009 و 2010  بۆ‌ لیستی تۆماری ده‌نگده‌ران زیاد ده‌كات.

جومانه‌ غه‌لای گوته‌بێژی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ لێدوانی بۆ نوچه‌تیڤی ڕایگه‌یاند: ملیۆنێك و 120 هه‌زار و 314 كه‌س ئه‌وانه‌ی له‌ دایكبوانی ساڵی 2008 ن له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌، ناویان زیاد ده‌كرێت بۆ تۆماری بایۆمه‌تری ده‌نگده‌ران و ده‌توانن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌نگبده‌ن.

جومانه‌ غه‌لای ده‌شڵێت، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕه‌زامه‌ندیی داوه‌ له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری زانیارییه‌كان و تۆماركردنی ناوی له‌ دایكبوانی 2008 و 2009 و 2010 و  ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی كارتی بایۆمه‌تریی بۆیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.