نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایه‌تیی بازرگانان و خاوه‌ن دوكانه بازرگانیه‌كانی به‌غداد دژی زیادكردنی باج به‌رده‌وامیی هه‌یه و داواده‌كرێت پێناسی نوێی گومرگی ره‌تبكرێته‌وه.
میدیایه عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بازرگانان و فرۆشیارو خاوه‌ن دوكانه بازرگانیه‌كانی شاری به‌غدادو چه‌ندین پارێزگای تری عێراق، له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی گردبونه‌وه‌و داوای هه‌ڵوێستی جدیی و بڕیاری نوێی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی عێراقیان كرد له باره‌ی بڕیاری نوێی حكومه‌ت بۆ زیادكردنی باج و پێناسی نوێی گومرگیی.
ئه‌وه‌شهاتووه، خۆپیشانده‌ران داوایان ده‌كرد پێناسی گومرگیی نوێ ره‌تبكرێته‌وه، چونكه بووه‌ته هۆی زیادبونی كاڵا‌و شتومه‌ك و جوڵه‌ی بازاڕی سست كردووه، هه‌روه‌ها بارگرانیی بۆ سه‌رشانی خه‌ڵك زیاتر كردووه، داواشیانكرد حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی چاوبخشێننه‌وه
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دوای ئه‌وه هات، حكومه‌تی عێراق پێناسی گومرگیی له رێژه‌ی له سه‌دا پێنجه‌وه زیادكردووه بۆ له سه‌دا 30.