ڕاستەوخۆ

له‌ به‌رده‌ڕه‌ش دەست بەسەر بڕێکی زۆر شەربەتی ماوە بەسەرچوودا گیرا

reset font size increase font size

له‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زاندا، لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای بەردەڕەش له‌ سنووری پارێزگای دهۆک دەستیان بەسەر بڕی 100 لیتر شەربەتی ماوەبەسەرچوودا گرت کە خاوه‌نه‌كه‌ی ویستوویه‌تی ساغی بکاتەوە. 

لیژنه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌راوێكیدا باسی له‌وه‌كردووه‌، شەربەتەكه‌ هیچ بەروارێکی دروستکردن یان بەسەرچوونی لەسەر نەبووە، خاوەنەکەی دانیشتووی پارێزگای دهۆک بووە و بە مەبەستی ساغکردنەوە و فرۆشتنی لە ناو بازاڕەکانی قەزای بەردەڕەش ویستوویەتی بەسەر هاوڵاتیاندا ساغی بکاتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، لیژنەکانیان بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بازاڕ بۆ پاراستنی تەندروستی گشتی، بەتایبەت لەم مانگەدا.

ساڵانه‌ لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان بەشێک لە فرۆشیاران و کاسبکاران هەوڵی ساغکردنەوەی خواردن و خواردنەوەی ساڵانی ڕابردوو یاخود ماوە بەسەرچوو دەدەن، لەگەڵ زیادکردنی نرخەکان ئەمەش نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتۆتەوە هەر لەم پێناوەشدا لیژنەکانی قایمقامیەت له‌و مانگه‌دا چاودێری و بەدواداچوونەکانیان چڕتردەکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.