وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق رایگەیاندووە، توانیویانە تیمێکی پسپۆڕی ئەمنی بنێرنە خاکی سوریاوە، بە هاوکاری ئەو وڵاتە دەست بەسەر 400 هەزار حەبی کەپتاگۆندا بگرن، چەند بازرگانێکی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەریش دەستگیربکەن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پاش دەستکەوتنی زانیاریی ورد لەسەر ئەو بازرگانانە توانیویانە بە هاوکاری وڵاتی سوریا، تیمێکی پسپۆڕ بنێرنە خاکی ئەو وڵاتەوە و دواتر چونەتە شاری حومس.
دهشڵێ، تیمهكهیان چالاکییەکەیان بە سەرکەوتووی ئەنجامداوە، توانیویانە دوو بازرگان دهستگیربكهن و دهست بهسهر 400 هەزار حەبی کەپتاگۆندا بگرن کە ئامادە دەکرا بۆ بڵاوکردنەوە بە ناوچەکەدا.