وەزارەتی پەروەردەی ئێران رایگه‌یاند، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جه‌نگی ئەمریکا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، ژمارەی قوربانیانی ناوەندەکانی خوێندن گەیشتووەنه‌تە 344 کەس.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، 277 خوێندکار و 67 مامۆستا لە ئەنجامی هێرشەکاندا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 857 قوتابخانە بە تەواوی ڕووخاون یان زیانیان بەرکەوتووە.
یەکێک لە ڕووداوەکانی کوژرانی قوتابیان لەم شەڕەدا كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه، هێرش بوو بۆ سەر قوتابخانەیەک لە میناب، هێرشه‌كه تەنها چوار کاتژمێر دوای دەستپێپێکردنی هێرشە ئاسمانییەکان ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆر خوێندکاری کچ و کوڕی تەمەن 7 بۆ 12 ساڵ، لەگەڵ چەندین مامۆستا.