دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردودا وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق باجی ٪20ـی سه‌ر كارتی ئینته‌رنێتی گه‌ڕانده‌وه، له ئه‌مڕۆوه بڕیاره‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بەگوێرەی نووسراوێک کە واژۆی عەلی ڕەئوف حەمود، بەڕێوەبەری ژێرخانی پەیوەندییەکانی لەسەرە، لە دوای کۆبوونەوەیەک لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان، له ئه‌مڕۆوه کار بەم نرخە نوێیە بکرێت.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق، زیادكردنه‌كه ته‌نها كۆمپانیاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق ناگرێتەوە، بەڵکو ئەو کۆمپانیایانەشی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن و مۆڵەتیان لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق وەرگرتووە، دەبێت پابەندی زیادکردنی باجەکە بن.
هه‌ر به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، ئەم باجە بۆ مەبەستی زیادکردنی داهاتی گشتییه و هەردوو جۆری کارتی پڕکردنەوە و سیستمە ئەلیکترۆنییەکان دەگرێتەوە.
پێشتر له بڕیارێكدا كه له ڕێكه‌وتی 23-2-2026 ده‌رچووه، وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی عێراق، گه‌ڕانه‌وه‌ی ٪20ـی باجی سه‌ر كارتی ئینته‌رنێتی ڕاگه‌یاندبوو.