لایهنه سیاسیهكان و ڕێكخراوهكانی كۆمهڵی مهدهنی لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان ئامادهكاری تهواویان بۆ بهڕێوهچوونی ئاههنگهكانی نهورۆزی ئهمساڵ تهواو كرد و دهڵێن، نەورۆز دەبێتە سەکۆیەک بۆ نیشاندانی ئیرادەی خۆڕاگری و بەهێزکردنی یەکێتیی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە دروشمی "نەورۆزی ئازادی و یەکێتیی دیموکراتیک"، راگەیەنراوی نەورۆزی 2026یان بڵاوکردەوە، تێیدا جەخت لە خەباتی ڕێکخراوەیی و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد کراوە.
راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەدراوە، گەلی کورد لە قۆناغێکی هەستیاردا پێشوازی لە نەورۆز دەکات، نەورۆز دەبێتە سەکۆیەک بۆ نیشاندانی ئیرادەی خۆڕاگری و بەهێزکردنی یەکێتیی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
هاوكات، لایەنە بەشداربووەکان داوای، فەراهەمکردنی ئازادیی فیزیکی و زەمینەی کارکردنی ئازاد بۆ ئۆجالان دهكهن، وەک سەرکردەی پڕۆسەی دانوستاندن بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە ژنان، گەنجان و تەواوی گەلی ئازادیخواز کراوە، لە 53 ناوەندی جیاوازدا بەشداریی لە کەرنەڤاڵەکانی نەورۆزدا بکەن.