ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە: بابەتەکانی خوێندنی پۆلی 12 کەمناکرێنەوە

reset font size increase font size

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەدەچن و بابەتەکانی خوێندنی پۆلی 12 کەمناکرێنەوە.

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو خوێندنگەیانەی بەرنامەی خوێندنیان تەواوکردووە دەسەڵاتیان پێدەدرێت دەست بە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بکەن، مەرجیشە کە 4ـی ئایاری 2026 تاقیکردنەوەکان کۆتاییان پێ بهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بابەتەکانی پۆلی 12 کەم ناکرێنەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا با خوێندکاران دڵنیابن لەوەی 40 ڕۆژیان پێدەدرێت بۆ خۆئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوە وەزارییەکان.

دەشڵێت، هەر قۆناغێک تاوەکو ئێستا تاقیکردنەوەی 20 نمرەییان نەکردووە، بەزوویی تاقیکردنەوەکان ئەنجامبدەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.