بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگهیاند، بههۆی حاڵهتێكی كوشتنهوه لە شارۆچكهی پیرمامی سنوری پارێزگای ههولێر، تاوانێکی دیکەیان ئاشكراكردووه كه پێشتر ئەنجامدراوه.
بەڕێوەبەرایەتییەکە له ڕاگهیهنراوێكدا دهڵێت، ئەمڕۆ دووشهممه 20ـی نیسانی 2026، دوای ئەوەی لە حاڵەتێکی کوشتن لە شارۆچکەی پیرمام ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی پیرمامی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد و چڕ کرد.
ئاماژهی بهوهشكردووه، بۆیان دەرکەوتووه بریندارێک و تەرمێک لە شوێنی ڕووداوەکە بوونی هەیە.
دهشڵێت، لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان تاوانێکی دیکەی پێشتر ئەنجامدراویان دهرخستووه، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، پەڕاوی لێکۆڵێنەوە بۆ ڕووداوەکە و کراوەتەوە.