قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌مڕۆوه كه ده‌كاته 6ـی نیسانی 2026 دابه‌شكردنی غاز له‌به‌رده‌م كارگه‌كاندا ڕاده‌گیرێت و دابه‌ش ناكرێت.
لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی له قائیقامیه‌تی سلێمانی ده‌ڵێت، له‌مڕۆوه ئۆتۆمبێله‌كانی دابه‌شكردنی غاز له گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌بن و هه‌ر خێزانێك ده‌توانێت له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی غاز وه‌ر بگرێت.
لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، وەرگرتنی غاز بە فۆڕمی خۆراک دەبێت و لەبەردەم کارگەکان غاز دابەش ناکرێت.
به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، به‌رهه‌مهێنانی غاز له هه‌رێمی كوردستان كه‌مبووه‌ته‌وه و بڕی پێویست بۆ پێداویستی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیان به‌رده‌ست نییه، ئه‌وه‌ش حكومه‌تی ناچاركردووه، دابه‌شكردنی غاز بكاته فۆڕم.