كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیدەکات، سبەی ئاسمان بە گشتیی نیمچە هەور و لە هەندێكکاتدا هەوری تەواو دەبێ، ده‌شڵێ، ناسه‌قامگیری كه‌شی ناوچه‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێت.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكردووه، ئەگەری بارانبارین لە هەندێك کاتدا لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە شێوەی نمەباران و ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت، ئاسمانی سەنتەری پارێزگاکانیش بەردەوام نیمچە هەور دەبێت.
دەشڵێ، سبەی ئەگەری زیادبوونی باران لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە، هەندێك کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەبرووسکەشی لەگەڵ دەبێ و پلەکانی گەرماش بەرزدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەگوێرەی کەشناسی، سبەی لە بەشێکی ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان هەندێک کات خێرایی با چالاک دەبێت 20 بۆ 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.