دامەزراوەی پترۆڵی كوه‌یتی ڕایگه‌یاند، ئێران هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگریان له به‌نده‌ری دوبه‌ی.
ئەمڕۆ سێشەممە، دامەزراوەی پترۆڵی كوه‌یت لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئه‌وه کرد، کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتی خاوی ئه‌و وڵاته له كاتی وه‌ستانی لە بەندەری دوبەی، له لایه‌ن ئێرانه‌وه کراوەتە ئامانج.
دامه‌زراوه‌كه ده‌ڵێت، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام كه‌شتییه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه و ئاگری گرتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه نوسینگەی ڕاگەیاندنی دوبەی، به ئامانجگرتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی كوه‌یتی به درۆن، پشتڕاستكردووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر ئێران، كوه‌یت یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی چه‌ندین جار دامه‌زراوه‌كانی له لایه‌ن ئێرانه‌وه كراونه‌ته ئامانج.
له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌شه‌وه ئێران ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كوه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشانی بدات كه هێرشه‌كه ئیران ئه‌نجامیداوه.