ڕاستەوخۆ

قەیرانی مرۆیی سودان سەختر دەبێت

reset font size increase font size

شەڕی ناوخۆ کە لە مانگی نیسانی 2023 لە سودان دەستیپێکرد، زیاتر لە 14 ملیۆن لە دانیشتوانی وڵاتەکەی ناچارکردووە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و زیاتر لە 30 ملیۆن کەسیش پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی بەپەلە هەیە.

بەشێکی بەرچاو لە ئاوارەکان پەنایان بردووە بۆ وڵاتانی وەک میسر، ئەسیوپیا، لیبیا، کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، باشووری سودان و چاد، بە جۆرێک وڵاتى چاد پێشوازى لە زیاتر لە ملیۆنێک پەنابەری سودانی کردووە.

گیانلەدەستدان بەهۆی بەدخۆراکی و نەبوونی چاودێری تەندروستیەوەیە و دەستڕاگەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکان ژیانى هاوڵاتیانى سەخت کردوو، بە جۆرێک بەشێکى زۆر لە لە خێزانەکان لە ڕۆژێکدا چەند لیترێک ئاویان بۆ دابین دەکرێت.

هاوکات، بڕینی بودجە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییەکانەوە قەیرانى دانیشتوانى سودان و ئاوارەکانى  زیاتر سەخت کردووە.

هەروەها، بڕیارە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە بەرلین بەڕێوەبچێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانەکە و بەرپرسانى ئەو وڵاتەش جەخت لەوە دەکەنەوە کە نەک تەنها گفتوگۆی بۆ چارەسەر دیپلۆماسی پێویستە، بەڵکو هەنگاوی پێویستە بە پەلەش بڕى بودجەى تەرخانکراو زیاد بکرێت.

بەپێى ئاماری کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی 14 هەزار هاوڵاتى سودانی ڕوویان لە وڵاتانى ئەوروپا کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.