سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیژییە نێودەوڵەتییەکان – CSIS بڵاویکردەوە، بەهۆى جەنگى نێوان ڕووسیا و ئۆکراین لە ساڵى 2022 تا ئێستا ژمارەى ئەو کەسانەى کوژراون و برینداربوون یان بێسەروشوێن بوون گەشتووەتە یەک ملیۆن و 800 هەزار کەس.
دەشڵێن، لەپاش کۆتایهاتنى جەنگى جیهانى دووەم جەنگێگى وا ڕووینەداوە و بەوشێوەیە هاوڵاتیان نەبونەتە قوربانى و ئەوەش وایکردووە، سەدان هەزار هاوڵاتى لە ناوچە سنورییەکان لە زێدى خۆیان ئاوارەبن.
باسلەوەشکراوە، لە ئێستادا هەردوولا ژێرخانى ئابورى یەکدى دەکەنە ئامانج و ئەمەش زیانى گەورە بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت، چونکە وادەکات نرخى پێداویستیەکانى ڕۆژانە بەرزبێتەوە لە بازاڕەکاندا.