ڕاستەوخۆ

قاڵیباف: بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌ هێرشێك ئاماده‌ین

reset font size increase font size

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ هەر جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەک ئامادەیە و هەر هەڕەشەیەک دژی تاران، بە وەڵامێکی توند بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کۆتایی دێت.

محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند، جەنگی ئێستا جەنگی ئیسرائیلە و ته‌واوی ئه‌و ناسەقامگیری و زیانانەی بەر جیهان کەوتوون، ئەنجامی سیاسەتەکانی ئەو وڵاتەن.

ئاماژەی بەوەکرد، ئێران تواناکانی خۆی لە بەرگریکردن چەسپاندووە و بۆ هەر ئەگەرێک و ڕووبەڕووبوونەوەیه‌ك ئامادەکاری تەواوی کردووە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد، ئێران بۆ پاراستنی بوونی خۆی، ناچار بووە بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بکاتە ئامانج، تاران دەرگای بۆ دیپلۆماسیی دوولایەنە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ واڵا کردووە و پێی وایە وڵاتانی ناوچەکە دەتوانن بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی و لە ڕێگەی ڕێککەوتنی ئەمنی فرەلایەنەوە بەرژەوەندییەکانیان بپارێزن. 

هۆشداریشیدا، هەر پەرەسەندنێکی سەربازی دژی ئێران، ڕووبەڕووی وەڵامێکی بێوێنە دەبێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.