سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، پەیوەندیی خۆی بە کەمپینی "قوربانییەک بۆ ئێران" ڕاگەیاند و لە ئێکس، فۆڕمی ناونووسینی خۆی وەک "گیانفیدایەک" بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئەو وێنەیەی محەممەد باقر قالیباف بڵاوی کردووەتەوە، بە خۆیەوە ژمارەی خۆبەخشانی ئەو کەمپینە گەیشتووەتە زیاتر 14 ملیۆن كهس.
قاڵیباف دهشڵێت، ئەو پەنجەی بە مەبەستی هەڕەشەکردن یان بۆ ناچارکردنی گەلەکەمان بە خۆبەدەستەوەدان ڕادەوەشێنرێت، دەبڕینەوە.
ههر ئهمڕۆش مهسعود پزشكیان ناوی خۆی وهك گیانفیدایهك بۆ ئێران تۆماركرد.
ئەم هەنگاوەی بهرپرسانی باڵای ئێران لە کاتێکدایە، هەڕەشە سەربازییەکانی دۆناڵد ترهمپ بۆ سەر وڵاتهكهیان گەیشتوونهتە لوتکە.
ئێران لە ڕێگەی ئەم کەمپینە جەماوەرییەوە دەیەوێت ئامادەیی خۆی بۆ هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک پێشان بدات، بە جۆرێک دەرگای ناونووسین بۆ هەموو تەمەنەکان کراوەیە و تەنانەت منداڵانی تەمەن 12 ساڵانیش دەتوانن وەک خۆبەخش ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
ناونووسینی قالیباف لەم کاتە هەستیارەدا، وەک پەیامێکی سیاسی و سەربازیی تاران لێکدەدرێتەوە بۆ واشنتن، کە نیشانی بدات بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەش هاوشانی خەڵک ئامادەی "قوربانیدانن" لە پێناو پاراستنی خاک و ژێرخانی وزەی وڵاتەکەیان.
