سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، جه‌نگه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ده‌ریخست بنکەکانی ئەمریکا ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچەکە ناهێنن.
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پۆستێکی تۆڕی ئێکسدا ڕایگەیاند، پێگەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کەنداو توانای پاراستن و بەرگریکردنیان لە هیچ جۆرە هێرشێکدا نییە و ئەو وڵاتانە نابێت بوونی ئەمریکا وەک گەرەنتی پاراستنیان سەیر بکەن.
گوتیشی، ئەمریکا هەموو کەس و لایەنێک دەکاتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و ئامادەیە هەموو کارێک لەپێناو پاراستنی ئیسرائیل‌دا بکات.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، هەر وڵاتێک ڕێگە بدات ئەمریکا جلی لەبەرکات و سیاسەتەکانی دیاریبکات ڕووتە و هیچ جلێکی لەبەردا نامێنێت.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئێران له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ئه‌و وڵاتانه ده‌كاته ئامانج كه بنكه‌كانی ئه‌مریكای تێدایه.