گوتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بانکی سی تی ئەمریکی لە دوبەی بە درۆن کراوەته ئامانج.
عەلی موحەمەد نائینی گوتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هێرشیان کردووەتەسەر بانکی سی تی ئەمریکی لە دوبەی و زیانی بەرکەوتووە.
دەشڵێت، ئەم هێرشەیان لە پێناو تۆڵەکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دوو بانکی ئێرانی ئەنجامداوە، ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخان و بانکەکانی ئێران، ئەوا ئێرانیش هێرشی بەرانبەر ئەنجامدەدات.
نائینی، گوتیشی، ئێران بە مافی خۆی دەزانێت وەڵامی هێرشەکانی دوژمن بداتەوە و دەتوانێت سەرجەم بانکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بکاتە ئامانج.