ڕاستەوخۆ

قائانی: چارەنووسی هێزه‌کانی ئەمریکا لە ناوچەکە ڕاکردنە

reset font size increase font size

قائانی ڕایگەیاند، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ترسی هێرشی چەکدارانی یەمەن نەیانوێراوە لە گەروی بابولمەندەب بپەڕنەوە و لە ده‌ریای سوور ڕایانکردووە.

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هێرشی توندی کردە سەر فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و ڕایگەیاند، پێویستە ترەمپ فەرماندەی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد لە کارەکەی دووربخاتەوە.

بەوەشکردووە، کەشتییە جەنگییەکەی ئەمریکا لە ترسی "موجاهیدانی پاڵەوان و گەلی خۆڕاگری یەمەن" نەیانوێراوه‌ لە گەرووی بابولمەندەب تێپەڕێت، بە گوتەی ناوبراو، هێزەکانی ئەمریکا دوای دوو هەفتە لە سەرگەردانی و بە دروستکردنی چیرۆکێکی ساختە، لە ده‌ریا سور و ناوچەکە هەڵاتوون.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، فەرماندەی فەیلەقی قودس جەختی کردووەتەوە، چارەنووسی کۆتایی هەموو "هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ڕاکردن و جێهێشتنی ناوچەکە دەبێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.