ڕاستەوخۆ

فەرهاد ئەتروشی: کارنامەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ڕەتدەکەینەوە

reset font size increase font size

فەرهاد ئەتروشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، رەزامەند نییە لەسەر دیاریکردنی 11ـی نیسان بۆ دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، "بەهۆی نەبوونی سازانی نیشتمانی و سیاسی لەسەر ئەو پرسە".

دوای ئەوەی سەرۆکایەتیى پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارى دیاریکرد فەرهاد ئەتروشی، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان کە لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتیی نیشتمانیمان و پەرۆشیمان بۆ سەقامگیریی پڕۆسەی سیاسی، ڕایدەگەیەنین کە ڕەزامەند نین لەسەر خشتەی دانیشتنی 11ـی نیسان کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار".

ئەتروشی، هەڵوێستەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی کە "سازانی نیشتمانی و سیاسی لەنێوان پێکهاتەکاندا نییە لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، داوا لە "هاوبەشەکانمان و سەرکردەکانی پڕۆسەی سیاسی دەکەین دەرفەت بڕەخسێنن بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر و دیالۆگی جدی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بۆ گەیشتن بە سازانێکی نیشتمانی لەبارەی کاندیدی سەرۆککۆمار، کە جێگەی ڕەزامەندییەکی فراوانی نیشتمانی بێت، دوور لە سیاسەتی باری سەپێندراو".

گوتووشیەتی "ڕێککەوتن لەبارەی کاندیدی سەرۆکوەزیران نییە، کە گرنگترین پۆستە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پڕۆسەی سیاسی، مافی خۆمانە بزانین کێ کاندید دەکرێت و بۆچوونمان لە بەربژێرکردنیدا هەبێت".

پێنجشەممە 9ـی نیسانی 2026، ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی شەممە 11ـی نیسانی 2026، کاتژمێر 11ـی بەیانی دانیشتنەکە دەکرێت، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق.

19 کاندید کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن، دیارترینیان نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فوئاد حسێن، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانن.

بەگوێرەی دەستور، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقە کە 220 پەرلەمانتار دەکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.