ڕاستەوخۆ

لە دوای ئاگربەستەوە تەنیا 6 کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە 

reset font size increase font size

سەرەڕایی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان تاران و واشنتن، هێشتا هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز ئاسایی نەبووەتەوە و کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بە گومانەوە دەڕواننە سەلامەتیی ڕێڕەوە ئاوییەکە.

کۆمپانیای زانیاریی کەشتیوانی دەریایی و بیمەی" لویدز لیست" بەریتانی دەڵێت، لە دوای ئاگربەستەوە تەنیا شەش کەشتی توانیوویانە لە گەرووی هورمز تێپەڕن، لە کاتێکدا پێشتر ڕۆژانە 150 کەشتی بەم گەروودا تێدەپەڕین.

بە گوێرەی ڕێککەوتنی ئاگربەست، پێویست بوو حکومەتی ئێران کۆتایی بە ئاستەنگەکانی بەردەم هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بهێنێت، بەڵام سوپای پاسداران هۆشداری داوەتە کەشتییەکان کە دەبێت سەرەتا مۆڵەتی تێپەڕبوون وەربگرن و تەنیا لەو سنوورەی کە تاران دیاری کردووە، هاتوچۆ بکەن.

هەروەها باس لەوە دەکرێت، حکومەتی ئێران دەستی کردووە بە وەرگرتنی باج بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان. لە بەرانبەردا دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ئەگەر ئێران باج یان سەرانە لە کەشتییەکان وەردەگرێت، باشتر وایە هەر ئێستا ئەو کارە ڕابگرێت".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.