ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکەوانیی مه‌ده‌نیی عێراق ڕایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکەوانیی مه‌ده‌نیی عێراق، ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كان بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه، ئاسمانی عێراق بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان كراوه ده‌بێت و سەرجەم فڕۆکەخانەکان ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی گه‌شته‌كان.
هاوكات، هه‌ریه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك، ڕایانگه‌یاند، ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بە شێوەیەکی سنوردار.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له خۆئاماده‌كردندان بۆ ئاساییبوونه‌وه‌ی گه‌شته‌كان و بۆ ئه‌وه‌ش دوو تا سێ ڕۆژیان پێویسته.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی جه‌نگی ئیسرائیل و ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق ڕاگیرابوون.