وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت، تا كورد یه‌كگرتوو بێت، به‌هێزتر ده‌بێت له بڕیاری سیاسی عێراق و ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات كه بهغدادهیه.
فواد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له كۆبونه‌وه‌ی شاندی باڵای پارتی و یه‌كێتی، باسی پۆستی سه‌رۆككۆمار نه‌كراوه.
له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی داعشه زیندانیه‌كانی سوریاش بۆ عیراق، فوئاد حسێن وتی، به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سوریا و نا سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته‌وه، ترسمان له هه‌ڵاتنی زیندانیانی داعش هه‌بوو له زیندانه‌كانی سوریا، بۆیه دوای لێكتێگه‌یشتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان بڕیاردرا زیندانیانی داعش بگوازرێنه‌وه بۆ عێراق.
ده‌شڵێت، دۆخی عێراق سه‌قامگیره، به‌ڵام ناوچه‌كه مه‌ترسیداره.