سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، گۆڕینی ناونیشانی ئیداری گوڵاڵە لە ناحیەوە بۆ قەزا و لابردنی لهسهر خانهقین بۆسهر دیاله، هەوڵێکە بۆ گۆڕانکاری لە دیموگرافیای ناوچە کوردستانییەکان.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم هەنگاوە تاکلایەنە، ئاماژەی روونە کە نیشانی دەدات عێراق نییەتی جیدی نییە پابەندی دەستوور و لێکتێگەیشتنی هاوبەش بێت.
بڕیاری بە قەزاکردنی ناحیەی گوڵاڵە، رۆژی پێنجشەممە رابردوو، لەلایەن عومەر کوڕووی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە راگەیێندرا و لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوە دەکات کە گوڵاڵە کراوەتە قەزا، دوای ئەوەی داواکارییەکە چووەتە بەغداد و وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ.