لە تاران و لە ڕێوڕەسمێکدا بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی و سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان، چوار ڕێککەوتننامە و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ ئیمزا کران بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.
ڕێککەوتننامە و یاداشتە لێکتێگەیشتنەکان ئەم بوارانەی خوارەوە لەخۆ دەگرن:
1. ڕێککەوتننامەی گواستنەوە و باربەرینی نێودەوڵەتی لە ڕێگەی وشکانییەوە.
2. یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ درێژکردنەوەی هێڵی ئاسن لە نێوان کرماشان - خوسرەوی - خانەقین - بەغدا.
3. یاداشتی لێکتێگەیشتنی دەستەواژەی دەستەبەرکردنی سیستەمی دەستەخوشکی لە نێوان ئەمیندارییەتی بەغدا و شارەوانیی تاران.
4. یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڕێوەبردنی حکومی و ڕاهێنانی سەرچاوە مرۆییەکان.
لەلایەن عێراقەوە، نووسراو و ڕێککەوتننامەکان لەلایەن وەزیرانی دەرەوە و کارەبا، دارایی، و دەستەی پلان دانانەوە ئیمزا کران.