عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییاندا ڕایگەیاند کە یادی ئەو کۆمەڵکوژییە وەبیرهێنانەوەی یەکێک لە قێزەونترین تاوانەکانە کە ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاندووە.
جەختی کردەوە کە وەفاداری بۆ قوربانییان تەنیا لە ڕێگەی ئاوەدانکردنەوەی شنگال و زامنکردنی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و شکۆمەندانەی ئاوارەکانەوە دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەیدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد که پێویستە دادپەروەری بەدی بێت، چارەنووسی ڕفێنراوان ئاشکرا بکرێت و چاودێریی ڕزگاربووان بکرێت؛
هەروەها ستایشی قوربانییدانی هێزە ئەمنییەکانی لە تێکشکاندنی داعشدا کرد و دووپاتی کردەوە کە دەوڵەت مافی هەموو پێکهاتەکان دەپارێزێت و کۆنترۆڵی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دەهێڵێتەوە.