ڕاستەوخۆ

عەلی حەمەساڵح: چارەنووسی دابەشکردنی موچەی مانگی چوار نادیارە

reset font size increase font size

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست دەڵێت، هیچ هەواڵێکی دڵخۆشکەر نییە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی چوار، چونکە هیچ بڕیارێک نییە بۆ ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد.

دەربارەی چارەنوسی موچەی مانگی چواری موچە خۆرانی هەرێمی کوردستان، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا دەڵێت، حزبەکانی دەسەڵاتدار سامان و سەروەتی ئەم وڵاتە دەبەن و ژیان وگوزەرانی خەڵکیان بەلاوە گرنگ نییە و بێباکن.

بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بە‌غداد، هاوشێوەی مانگی پێشوو، بڕیارە بۆ ئەم مانگەش هەولێر کەمتر لە 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بخاتە سەر هەژماری لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەخراوەتە سەر هەژمارەکە، ئەمەش کاریگەری زیاتری لەسەر دواکەوتنی موچە دەبێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و کاتی ناردنی ناردنی موچە دەکەوێتە هەفتەی داهاتووە.

           

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.