ڕاستەوخۆ

عەباس عێراقچی: لە دانوستانەکاندا جەخت لەسەر هێڵە سورەکانی وڵاتەکەمان دەکەینەوە

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئێران هیوای خواست گەڕی دووەمی دانوستاندەکانی نێوان ئەمریکا-ئێران بە زووترین کات دەستپێبکاتەوە، هاوکات هۆشداری دا لەوەی، کە وڵاتەکەی ئامادەیە وەڵامی هەرجۆە هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا بداتەوە.
عەباس عێراقچی بە کەناڵی جەزیرەی وتووە: تا ئێستا هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ دەستپێکردنی گەڕی دووەمی کۆبوونەوەکان دیارینەکراوە، بەڵام هەردوولا پێمانوایە لە زووترین کاتدا پێویستە ئەنجامبدرێت.
ترەمپ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: هەردوولا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە کۆدەبنەوە، بەڵام هێشتا شوێن و کاتی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوەکە دانەنراوە.
کۆبوونەوەکانی ئێران- ئەمریکا دوای هێرشە ١٢ ڕۆژەکەی ئیسرائیل لە ساڵی ڕابردوودا بۆ سەر ئێران، هەروەها خۆپیشاندانەکانی ئێران لە مانگی پێشوودا و پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە هاتووەتە ئاراوە، بە گوێرەی لێدوانی سەرکردەکانی هەردوو وڵات ئەم دانوستاندنانە بەردەوام دەبن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.