ڕاستەوخۆ

عێراق 600 هەزار تۆن خورمای هەناردەی دەرەوە کردوە

reset font size increase font size

بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاندووە، ساڵی ڕابردوو وڵاتەکەمان زیاتر لە نیو ملیۆن تۆن بەرهەمی خورمای هەناردەی دەرەوەی وڵات کردوە و لە ئێستادا خورما کۆڵەکەیەکی گرنگی ئابوریی عێراقە.

مەهدی سەهر جبوری بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی ڕاگەیاند: کەرتی خورما و دارخورما یەکێکە لە گرنگترین کۆڵەکە ئابوورییەکانی عێراق و خاوەنی تایبەتمەندییەکی بەهێزە لە بازاڕە جیهانییەکاندا.

گوتیشی، زیاتر لە 600 جۆر خورما هەناردەی دەرەوە کراوە، بەڵام خورمای جۆرى زەهدی لە پێشەنگی بەرهەمە هەناردەکراوەکانە.

دەشڵێت، ساڵى ڕابردوو زیاتر لە 600 هەزار تۆن خورما بۆ دەرەوەی عێراق و بازاڕە جیهانییەکان هەناردەکراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.