عێراق و ئه‌مریكا لیژنه‌یه‌كی باڵای هه‌ماهه‌نگییان پێكهێنا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرشه تیرۆریستیه‌كان و پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانده‌یی باڵای ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن ڕۆژی پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش له نێوان عێراق و ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو.
دەشڵێن: له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا هه‌ماهه‌نگییه‌كان زیاتر بكرێت بۆ ڕێگرییكردن له هێرشی تیرۆریستیی و به‌رگرتن له هه‌ر هه‌وڵێك له خاكی عێراقه‌وه هێرش بكرێته سه‌ر گه‌لی عێراق و هێزه ئه‌منیه‌كان و دامه‌زراوه ستراتیژییه‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ده‌سته‌و نوێنه‌رایه‌تیه دیبلۆماسیه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی، هه‌روه‌ها عێراق دووربخرێته‌وه له هه‌ر ململانێیه‌كی ناوچه‌كه.
فه‌رمانده‌یی باڵای ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان گوتوشیانە: ئه‌مریكییه‌كان پشتیوانیی خۆیان بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه و بڕیاردراوه بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق، كاری له پێشینه‌ی هه‌ر هه‌وڵ و رێكارێكی ئه‌منیی بۆ هێزه عێراقیه‌كان بێت.