ڕاستەوخۆ

عێراق هەناردەی نەوت بۆ زیاتر لە ملیۆنێک بەرمیل بەرزدەکاتەوە

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، پلانێکی بەرفراوان و ستراتیژی بۆ زیادکردنی توانای هەناردەکردنی نەوتی خاو پەسندکرد، کە ئامانج لێی گەیاندنی قەبارەی هەناردەکردنە بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی هێڵەکانی بۆری و گواستنەوە بە تانکەر.

بەگوێرەی بڕیاری کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، لە ماوەی دوو مانگ و نیودا هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەوە بە شێوەیەکی بەرچاو و لە 220 هەزار بەرمیلەوە بۆ 770 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزدەکرێتەوە.

هاوکات پلانەکە فراوانکردنی هەناردەکردنی نەوت بە تانکەر بۆ بازاڕەکانی وڵاتانی دراوسێ دەگرێتەوە بەجۆرێک بگەیەندرێتە  420 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لەلایەکی دیکەشەوە و لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی دۆخی دارایی، وەزارەتی نەوت سەرپشک کرا بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەگەڵ سوریا بە مەبەستی گواستنەوە و کۆگاکردنی نەوتی خاوی بەسرە لە ڕێگەی بەندەرەکانی بانیاس و تارتووس لەسەر دەریای ناوەڕاست.

جیا لەمەش کابینەی حکومەت پشتگیریی خۆی بۆ چەندین چاکسازیی ئابووری و کارگێڕی ڕاگەیاند، لەوانەش پێدانی دەسەڵات بە وەزارەتی بازرگانی بۆ ڕێککەستنەوەی میکانیزمی دابەشکردنی سیستمی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان بە مەبەستی کەمکردنەوەی تێچووەکان و گەیشتنی بەشەخۆراک بە دەستی خێزانە کەمدەرامەتەکان، هاوشانی بەهێزکردنی ژێرخانی هەناردەکردن بە مەبەستی باشترکردنی دارایی گشتی و ئاستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتییان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان