به یاساكانی عێراق لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ داعشه زیندانیكراوه‌كان ده‌كرێت، وه‌زیری دادیش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق، له میانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ تۆڕی 964 ده‌ڵێت: ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به پێی یاسای عێراقی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تاییان ده‌ستپێكردووه له‌گه‌ڵ زیندانیه‌كانی داعش بۆ ئه‌وه‌ی دواتر بدرێنه دادگه.
ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی ده‌ستی سور بوبێت به خوێنی خه‌ڵك و راسته‌وخۆ له تاوانه گه‌وره‌كاندا تێوه‌گلابێت، ئه‌وا به یاسای عێراقی تایبه‌ت به رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆر دادگایی ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌ربچێت جێبه‌جێ ده‌كرێن ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌ر وڵاتێكیشیان هه‌بێت.
وه‌زیری دادی عێراق ده‌ڵێت: یاسای عێراقی به‌سه‌ر داعشه ئه‌وروپیه‌كان و بیانییه‌كانی تریشدا ده‌سه‌پێنرێت، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كانیشیان نیگه‌ران و ناڕازین، ده‌توانن وه‌ریان بگرنه‌وه و بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
ده‌شڵێت: ئه‌مریكیه‌كان و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، ره‌زامه‌ندییان پیشانداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داعشه زیندانیه‌كان به یاسای عێراقی دادگایی بكرێن و ده‌شزانن كه سزای له سێداره‌دان له یاسای عێراقی هه‌یه و جێبه‌جێش ده‌كرێت.
دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سوریا، به‌پێی رێكه‌وتنێكی نێوان حكومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش، نزیكه‌ی 5700 زیندانیكراوی داعش له زیندانه‌كانی سوریاوه گوزرانه‌وه بۆ زیندانه‌كانی عێراق.