ڕاستەوخۆ

عێراق مانگی ڕابردوو پتر لە 18 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە کردووە

reset font size increase font size

کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرای کرد، لە کۆی هەناردەی نەوتی مانگی ڕابردووی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیلی تایبەت بووە بە کەرکوک و هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی هەناردەکراوی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا بڕى 18 ملیۆن و 604 هەزار و 951 بەرمیل نەوتی خاو لەڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق-سۆمۆوە هەناردە کراوە، کە داهاتەکەی یەک ملیار و 957 ملیۆن و 212 دۆلار بووە.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ، لە کۆی نەوتی هەناردەکراوی مانگی ڕابردوو، ملیۆنێک و 271 هەزار و 200 بەرمیلی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بووە. هەروەها ئاشکرایکردووە، دوو ملیۆن و 772 هەزار و 217 بەرمیلیش تایبەت بە کەرکوک بووە کە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەکراوە.

سۆمۆ ئاماژەی بەوەکردوە، زۆرترین بڕی نەوتی هەناردەکراو هی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بووە کە 14 ملیۆن و 561 هەزار و 534 بەرمیل نەوت بووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.