ڕاستەوخۆ

عێراق جارێکی دیکە ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی درێژكرده‌وه‌

reset font size increase font size

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق ڕایگەیاند، ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ 72 كاتژمێری دیكه‌ درێژكرایەوە.

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، به‌هۆی به‌رده‌وامیی ناسه‌قامگیریی له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئاڵۆزییه‌كان، ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری دیكه‌ درێژكردووه‌ته‌وه.‌

ئاماژەی بەوەشکردووە‌، له‌ كاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە تاوه‌كو کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 22ـی ئازاری 2026، ڕاگرتنی گه‌شته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی کاتی.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بڕیارەکە لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەردەوامیی دۆخی ئەمنیی و پێشهاتەکانی ناوچەکەیە و بەو پێیەش هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێتەوە.

گه‌شته‌ ئاسمانییەکان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕۆژی 28ـی شوباتی ئه‌مساڵەوە به‌ ته‌واوی ڕاگیراوه‌ و له‌وكاته‌وه‌ دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق هه‌ر 72 كاتژمێرێك ڕاگرتنه‌كه‌ درێژ ده‌كاته‌وه.‌

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.