ڕاستەوخۆ

عێراق تۆڕێکی پلانداڕێژەری بۆ هێرشی درۆنی هەڵوەشاندەوە

reset font size increase font size

هێزە ئەمنی و دژەتیرۆرەکانی عێراق توانییان تۆڕێک هەڵوەشێننەوە کە پلانی بۆ ئەنجامدانی هێرشی درۆنی دابوو، ئەوەش لە کاتێکدایدایە کە حکومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ چەکمالکردنی سەرجەم گرووپە چەکدارەکان تا کۆتایی مانگی ئەیلوول چر کردووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی حکومەت کە ڕۆژی شەممە بڵاو کرایەوە، وتەبێژی حکومەت حەیدەر العەبودی ڕایگەیاند کە هێزە هەواڵگری و دژەتیرۆرەکان توانیویانە دەست بەسەر چەندین درۆن و کەرەستەی تەقینەوەدا بگرن و ئەندامانی ئەو تۆڕە دەستگیر بکەن، کە پلانیان هەبووە هێرشی ئامانجدار ئەنجام بدەن.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی کردووەتە یەکێک لە ئەوەڵییەتەکانی حکومەتەکەی، بەتایبەت لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی هاوپەیمانان بۆ سەر پێگەی میلیشیاکان لە عێراق.

 هاوکات، هاوپەیمانیی بەڕێوەبەریی دەوڵەت جەختی لەسەر وادەی ٣٠ی ئەیلوول کردووەتەوە وەک دوایین مۆڵەت بۆ رادەستکردن و کۆنتڕۆڵکردنەوەی چەک لە دەرەوەی دەوڵەت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.