ڕاستەوخۆ

عێراق: بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ نزیکەی 4 ملیۆن تۆن دەبێت

reset font size increase font size

 وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، بڕی گەنمی بەرهەمهاتوو بۆ ئەمساڵ نزیکەی چوار ملیۆن تۆن دەبێ و لە بەرهەمهێنانی ئاردی سفریشدا گەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی.

حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق دەڵێ، پێشبینی دەکەن بڕی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە نێوان 3 ملیۆن و نیو بۆ 4 ملیۆن تۆن بێ، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی پەسەندکراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراقدایە.

گەرعاوی ئاماژەی بەوەشکردووە، گەنمی کۆگاکراو گەیشتووەتە 3 ملیۆن و حەوت سەد تۆن و ئەم بڕەش تا کۆتایی ساڵی 2026 بەشی خواست و بەکارهێنانی ناوخۆ دەکات.

سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفر دەڵێ، لە ڕێگەی 43 ئاشەوە ڕۆژانە سێ هەزار تۆن ئاردی سفر بەرهەم دەهێنرێت و گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.