ڕاستەوخۆ

عێراق بۆ ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت

reset font size increase font size

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵ 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت دەشڵێت، بڕیاردرا شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2024 بۆ 2025 و 2025 بۆ 2026 خەرج بکرێت.      

ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئایاری 2026، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیدا بەسەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق، نرخی کڕینی گەنم بۆ ئەمساڵ دیاریکرا، دواتر لە ڕاگەیەنراوی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، بۆ ئەمساڵ بڕی 400 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانى هەرێمى کوردستان وەردەگیرێت، کە 292 هەزار تۆنی لەناو پلاندایە کە بۆ هەر تۆنێک 700 هەزار دینار دەستنیشانکراوە و 108 هەزار تۆنیش لە دەرەوەی پلاندایە، بۆ هەر تۆنێکیش 500 هەزار دینار دیاریکراوە.

هاوکات، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2024 - 2025  و ساڵی 2025 -  2026 خەرج بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.