وەزیری دەرەوەی ئێران، بە مەبەستی بەشداریکردن لە گەڕی سێیەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا، تارانی بەرەو جنێف جێهێشت و رایگهیاند، کۆبوونەوەکان دەرفەتێکی مێژوویین، بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندی یاوەری، بە مەبەستی بەشداریکردن لە خولێکی نوێی دانوستانەکان رووی لە سویسرا کرد.
بڕیارە سبەی، بە نێوەندگیریی وڵاتی عومان، گەڕی سێیەمی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە جنێف بەڕێوە بچێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی لەسەر ئیرادەی تاران کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە، لە کورتترین کاتدا كردهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵوێستی ئێران روونە، هیچکات بەدوای چەکی ئەتۆمیی نەبووە، بەڵام لە هەمانکاتدا دەستبەرداری مافەکانیان، بۆ سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای ئەتۆمیی ئاشتییانە نابن.
واشنتۆن و تاران پیشتر دوو گهڕی دانوستانیان له مهقسهدی عومان و جنێفی سویسرا ئهنجامدا، بهرپرسانی ههردولاش ئهنجامی ههردوو گهڕهكهی نێوانیان به ئهرێنی ناوبرد.