ئه‌ندامێكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارتی له هه‌ولێر باسیان له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كردووه.
عه‌باس به‌یاتی ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه به میدیاكانی پارتی راگه‌یاندووه، سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌ولێر و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، بۆ بونیادنانی حكومه‌تی نوێ بووه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی.
ده‌شڵێ، له‌گه‌ڵ بارزانی جه‌ختمان له‌سه‌ر مێژووی هاوبه‌ش و پێكهێنانی حكومه‌ت و شایسته ده‌ستورییه‌كان كرده‌وه و به پێویستمانزانی ده‌ستور یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كان بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ بێبه‌شكردنی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نین، ئه‌وه به هێڵی سوور ده‌زانن و نابێت تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسیه‌كان بكرێن.
له باره‌ی كاندیدبوونی نوری مالكی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، عه‌باس به‌یاتی ده‌ڵێت، تائێستا مالكی كاندیده و نه كشاوه‌ته‌وه، چونكه كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ده‌ستورییه و ڤیتۆی ئه‌مریكیه‌كانیش ته‌نها ده‌نگۆیه.