ڕاستەوخۆ

شەیدا بازیار، ژنە نوسەری کورد خەڵاتی باشترین ڕۆمانی ئەڵمانیای وەرگرت

reset font size increase font size

شەیدا بازیار، نووسەری کورد-ئەڵمانی (کە بنەماڵەکەی خەڵکی ئاودانانی ئیلامن)، ڕۆژی دووشەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە ڕێوڕەسمێکدا لە شاری فرانکفورت، بە ڕۆمانی کەلێنەکان (Die Lücken) خەڵاتی ناوداری کتێبی ئەڵمانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ی بردەوە.

ئەم خەڵاتە گەورەیە کە بڕەکەی ٢٥ هەزار یۆرۆیە، ساڵانە پێش دەستپێکردنی پێشانگای کتێبی فرانکفورت بە باشترین ڕۆمانی زمانی ئەڵمانی دەدرێت. لێژنەی داوەران لە نێوان ٢٠٥ ڕۆمانی بەشداردا، ئەم بەرهەمەیان وەک باشترین هەڵبژارد و وەسفیان کرد بە «ڕۆمانێک دژ بە بێ‌هەڵوێستی.

ڕۆمانەکە لە ماوەی ٥١٢ پەڕەدا باسی شارۆچکە و گوندێکی خەیاڵی دەکات بە ناوی "هایمسباخ" لە ناوچەی هونسروک، و نزیکەی سەد ساڵ لە مێژووی ئەڵمانیا دەگێڕێتەوە.

 چیرۆکەکە لە سەردەمی دەسەڵاتی نازییەکان و چارەنووسی تراژیدیی جولەکەکانەوە دەست پێدەکات و تا سەردەمی ئێستا و ژیانی ئەو کۆچبەرانە بەردەوام دەبێت کە دوای دەیان ساڵ لە هەمان کۆمەڵگادا نیشتەجێ بوون.

یەکێک لە تایبەتمەندییە هونەرییەکانی کتێبەکە ئەوەیە کە بازیار کەسایەتی و ڕووداوە خەیاڵییەکان لەگەڵ مێژوو تێکەڵ دەکات و یەکێک لە چیرۆکەکان ژنێکی مردووە کە ڕابردووی گوندەکە لە دیدی ئەوەوە دەگێڕدرێتەوە.

شەیدا بازیار کە لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئەڵمانیا لە بنەماڵەیەکی سیاسیی کورد لەدایک بووە، پێشتر بە ڕۆمانە سەرکەوتووەکانی لەسەر بابەتی کۆچ، دوورخستنەوە و ناسنامە ناسرابوو، و ڕۆمانی یەکەمی بە ناوی "شەوان لە تاران بێدەنگن" بۆ خەڵاتی نێودەوڵەتیی بووکەر لە ساڵی ٢٠٢٦ کاندید بوو، هەروەها ڕۆمانی سێیەمی "کەلێنەکان" لە سەرەتای ئەیلوولی ئەمساڵدا بڵاو کرایەوە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.